AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٩ ١٢:٢٣

مانۆڕی دەریایی ئێران و ڕووسیا لە دەریای عومان

مانۆڕی دەریایی ئێران و ڕووسیا لە دەریای عومان

ئەمیر دەریاوان حەسەن مەقسوود لوو وتی: مانۆڕی دەریایی؛ هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا، سبەینێ لە دەریای عومان و ناوچەیی باکووری ئوقیانووسی هێند بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی دەریایی؛ هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا، سبەینێ لە دەریای عومان و ناوچەیی باکووری ئوقیانووسی هێند بەڕێوە دەچێت.

ئەمیر مەقسوود لوو وتەبێژی مانۆڕی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا وتی: ئەو مانۆڕە بە میواندارێتی ناوچەی یەکەمی ئیمامەتی هێزی دەریایی ئەرتەش لە بەندەر عەباس ئەنجام دەدرێت و ئامانجی سەرەکی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایش و هاوکاری سەقامگیری دەریاوانی لە دەریای عومان و باکووری ئوقیانووسی هیندە.

ناوبراو زیادی کرد: بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە لە پاڵ دیکەی ڕاهێنانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، نیشاندەری سەرەنجی دوو وڵاتەکە بە گۆڕانکاری ئێستا لە دەریای عومان و باکووری ئوقیانووسی هیند بووە و هەروەها بەڵێنی لایەنەکان بە تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دەریایی، بەرەنگاربوونەوەی تاک لایەنەیی و پاڵپشتی لە ئاسایشی بازرگانی دەریایی لە ئەو ناوچەیەیە.

News ID 58613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha